ســــەرۆك بـــارزانــــی پێشوازی لە باڵوێزی ڕۆمانیا لە عێراق دەكات
ڕۆژی دووشەممە 27ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵوێزی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە پێترێ كۆنستانتین كونسوڵی گشتیی ڕۆمانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە و كۆسپ و ئاڵنگارییەكانی بەردەم سەقامگیریی ناوچەكە كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی دۆستایەتی و فراوانكردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا كرایەوە.
هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.