ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریان و گەردەلوولە سەختەکان لە ئەمریکا بەرز بووەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی زریان و گەردەلوولە سەختەکان لە ئەمریکا بەرز بووەوە

 

ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی دووشەممە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئەنجامی گەردەلوول و زریانی بەهێز کە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەمریکای گرتەوە و شوێنپێیەکی فراوانی وێرانکاری بەجێهێشتووە، لانیکەم ١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەم زریان و گەردەلوولانە کە لە ویلایەتی تەکساس، ئارکانساس، ئۆکلاهۆما و کێنتاکیی ڕوویانداوە، سەدان کەسیشیان بریندار کردووە و بووەتە هۆی وێرانبوونی زۆرێک لە ماڵەکان و پچڕانی کارەبا بۆ نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس. بە پێی ڕاپۆرتەکان، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەدوای قوربانییەکان دەگەڕێن لە شوێنی ئەو گەردەلوولانەی کە دەشتەکانی باشووری ئەمریکا و ناوچەی ئۆزارکیان گرتووەتەوە.

شایەنی باسە زیاتر لە ٢٠٠  خانوو و پێکهاتەی دیکە لە ویلایەتی تەکساس وێران بوون و ١٢٠ بینای دیکەش لە ناوچەیەکی زیاتر لە ٥٠ میلدا زیانیان بەرکەوتووە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top