دەستگیرکردنی زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوانی ژینگەپارێزی لە فەرەنسا

دەستگیرکردنی زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوانی ژینگەپارێزی لە فەرەنسا

 

 

لە میانەی ناڕەزایەتی چالاکوانی ژینگەپارێزیی فەرەنسا لە ڕۆژانی رابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ کەس بە توندوتیژی لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.

خۆپیشاندانەکە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دروستکردنی سەکۆی لۆجستی لە بەندەرێکی نزیک پاریس بەڕێوەچوو.

بە گوتەی چالاکوانی ژینگەپارێز، ئەم پلاتفۆرمە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.   

پێویستە بگوترێ لە کاتێکدا بەشێک لە خۆپیشاندەران لە ڕێگەی پارکی شارەوە بەرەو بەندەرەکە دەڕۆیشتن، پۆلیس بە گازی فرمێسک ڕێژ و گوللەی پلاستیکی هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە گشتی ٢٢٤ چالاکوانی ژینگەپارێزی لە ناوچەی پاریس دەستبەسەر کراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top