نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييهكى زياتر به هونهر و كولتوور بدهين

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە رێوڕەسمی ناساندنی (ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور) كرد كە لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا نێچیرڤان بارزانی گوتارێكى پێشكەش كرد و رایگەیاند، نهێنی مانەوەی کورد و گەلی کوردستان وێڕای ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتییەی لە مێژوودا کە بەسەرمان هاتوون، "خواست و ئیرادە و خۆشەویستی بووە بۆ پاراستنی زمان و کولتوور و هونەر و وێژەی خۆی."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "سەرکوتکاری، چەوساندنەوە، قەدەخەکردن، نکۆڵی، زەبر و زەنگ و چەک، هەرچی بە درێژایی مێژوو، بەشێوەیەکی رێکخراوە، وەک پلان و سیاسەتی سڕینەوە بەرامبەر بە کورد و کوردستان و کولتووری ئەم گەلە و ئەم وڵاتە کراوە، نەیتوانیوە کولتووری جوان و دەوڵەمەندی ئەم وڵاتە لەناو ببات."
