ڕووسیا: کۆنترۆڵی دوو ناوچەی نیشتەجێبوونمان لە ئۆکرانیا بەدەستهێنا
هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا کۆنترۆڵی دوو ناوچەی نیشتەجێبوونیان لە ئۆکرانیا بەدەستهێنا.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە شارۆچکەیەکی خارکیڤ و شارۆچکەیەکی دۆنێتسکیان کۆنترۆڵکردووە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: یەکەکانی سەر بە گرووپی سەربازیی ڕۆژئاوا لەگەڵ ئازادکردنی شارۆچکەی ئیڤانۆکا لە خارکیڤ پێگەی گرنگیان بەدەستهێنا. هەروەها یەکینەکانی سەر بە گروپی سەربازی ناوەندی شارۆچکەی نتایلۆڤۆیان لە کۆماری گەلی دۆنێتسک ئازاد کرد.
وەزارەتەکە بە ئاماژە بە خستنەخوارەوەی 44 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەوە، 603 فڕۆکە، 274 هێلیکۆپتەر، 24 هەزار و 700 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 524 سیستەمی بەرگری ئاسمانی، 16 هەزار و 172 تانک و زرێپۆش، 1318 فرە موشەک هەڵگر و 9887 هاویتزەر و گوللە هاوەن و 22 هەزار و 27 ئۆتۆمبێلی سەربازی تایبەت کە سەر بە سوپای ئۆکرانیا بوون لەناوبراون.
گوڵان: سەردار خەلیل