مانۆڕی هاوبەشی نێوان بیلاڕووس و ڕووسیا دەستیپێکرد

وەزارەتی بەرگری بیلاڕووس ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە ڕێکخستنی مانۆڕی سەربازی هاوبەش لەگەڵ ڕووسیا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە: لە ٢٧-٣١ی ئایارمانۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ هێزی ئاسمانی و یەکەکانی بەرگری ئاسمانی هەردوو وڵات بە مەبەستی بەرزکردنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ناوچەیی یەکگرتووی بیلاڕوس ئەنجام دەدرێت.
لە بەیاننامەی سەرەوەدا هاتووە کە لەم مەشقەدا کار لەسەر بەڕێوەبردنی هێزەکانی فڕۆکەوانی دەکرێت و کارلێککردن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی مەشقی شەڕدا ڕێکدەخرێت.
لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەسەر کراوەتەوە: هەوڵە سەرەکییەکان لەم مانۆڕەدا چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە پاراستنی دامەزراوە حکومی و سەربازییەکانە لە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی.
گوڵان: سەردار خەلیل