ڤان پێرسی: پێکانەکەم مەترسیدار نییە

ڤان پێرسی: پێکانەکەم مەترسیدار نییە
ڕابردوو لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی 10یەمی خولی پلە یەکی تورکی لە یاریی نێوان فەنەرباهچە و بەلەدییە کە بەئەنجامی 3-1 لەبەرژەوەندی فەنەبارهچە کۆتاییهات، ڤان پێرسی هۆڵەندی توشی پێکانێكی مەترسیدا لە چاویدا هات و بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە.

لەدوای یارییەکە ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەکردبوو، کە ڤان پێرسی چاوی چەپی لەدەستدەدات و ئیتر ناتوانێت ببینێت.


بەڵام ئەمڕۆ ڤان پێرسی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر دوپاتی کردەوە، دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم، دەمەوێت سوپاسی تیمی پزیشکی یانەکەم بکەم کە دوای یارییەکە زۆر بە باشی لەگەڵمدابووم.

ڤان پێرسی روونیشیکردەوە، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکە دەرچوو، دەرکەوت کە پێکانەکەم مەترسیدار نییە و دەمەوێت بڵێم چاوم باشە.
لەکۆتاییدا ڤان پێرسی ڕایگەیاند، ئەم شتانە لە یاریی تۆپی پێدا روودەدات، من دڵخۆشم کە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، ئێستاش دەبێت بۆ یاریی داهاتوو خۆمان ئامادە بکەین.
XANDAN -
Top