نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە "جەهەنەمە لەسەر زەوی".

نەتەوە یەکگرتووەکان: غەززە

 

 

 

ڕێکخراوی UNRWA ڕایگەیاند: کە بۆردومانی شەوی ڕابردوو بۆ کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری ڕەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٤٠ کەس، ترسناک بووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: کە کەرتی غەززە کە ملکەچی هێرشەکانی ئیسرائیلە، "جەهەنەمە لەسەر زەوی" و وێنەکانی دوێنێی ڕەفەح جارێکی دیکە ئەمە دەسەلمێنن.

دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆردومانی شەوی ڕابردووی کەمپی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری ڕەفەح لەلایەن ئیسرائیلەوە ترسناک بوو.

لەم بەیاننامەیەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە هەواڵەکان بڵاوکراونەتەوە کە خەڵکێکی زۆر بە ژن و منداڵیشەوە لە هێرشی ڕەفەحدا کوژراون، باس لەوە کرا کە غەززە دۆزەخە لەسەر زەوی، وێنەکانی شەوی ڕابردوو (ڕەفەح)ش بەڵگەیەکی دیکەی... ئەمەیە. 

لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ شوێنێکی سەلامەت لە غەززە نەماوە و هیچ کەسێک سەلامەت نییە و هیچ هێڵێکی پەیوەندی لەگەڵ کارمەندانی UNRWA لە ناوچەکەدا نییە، ئاماژە بەوە کراوە کە ناتوانین شوێنی ئێستای کارمەندانی UNRWA پشتڕاست بکەینەوە، جا باش بن یان خراپ. وە ئێمە زۆر نیگەرانین لە هەموو ئەو ئاوارانەی کە پەنایان بۆ هەرێم بردووە.

سەرەڕای بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، ئیسرائیل دوێنێ خێمەی پەنابەرانی فەلەستینی لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەم هێرشەدا ٤٠ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top