ترامپ تۆمه‌تێك ده‌خاته پاڵ هیلاری كه ته‌نها یاریزانانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت
ملیاردێره‌كه‌ی كۆمارییه‌كان، له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، له شاری پۆرستمۆسی ویلایه‌تی هامشیر، گوتی: "ئێمه وه‌كو وه‌رزشوانه‌كانیین، وه‌رزشوانه‌كان پشكنینی پزیشكیان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ماده‌ی وزه به‌خشییان به‌كارهێناوه یان نا؟ پێموایه پێویسته به‌ر له دوایین دیبه‌یتی كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی، ئێمه‌ش هه‌مان كاره بكه‌ین".
چوار رۆژ به‌ر له ده‌ستپێكردنی دیبه‌یتی سێیه‌م و كۆتایی، ترامپ هه‌وڵده‌دات شوێنپێی خۆی له كێبڕكێی گه‌یشتن به كۆشكی سپی، قامبكاته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دیبه‌یتی پێشوودا له بارێكی ئاسایی‌دا نه‌بووه و ده‌ڵێت: "نازانم چی به‌سه‌ردا هات، له سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه تاكۆتاییش زۆر چالاك بوو، له كۆتاییشدا به ئه‌سته‌م توانی بگاته ئۆتۆمبێله‌كه‌ی".
كاندیدی كۆمارییه‌كان، چه‌ندین جار له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له باری ته‌ندرووستی خانمی یه‌كه‌می پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، تیمی هه‌ڵبژاردنی هیلاری وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ترامپیان دایه‌وه و رایانگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه ئامانجییان گومانخستنه سه‌ر راستگۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه، كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ماوه ئه‌جامبدرێت.
بڕیاری رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامبدرێت و به گوێره‌ی راپرسییه‌كانیش، تا ئێستا هیلاری به 7 خاڵ به پێش ترامپ كه‌وتووه.
K24 -