ئه‌ردۆغان: باشیك زامنی پاراستنی توركیایه له هه‌رهێرشێكی تیرۆریستی
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند توركیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه شه‌ڕی داعش له موسڵ بكه‌ن، وتیشی با كه‌س چیتر باسی بنكه‌ی باشیك نه‌كات، "چونكه باشیك له هه‌مانكاتدا زامنی پاراستنی توركیایه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی".
له‌وتارێكدا له شاری ترابزۆن، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا چوونه ناو جه‌رابلوس‌و دواتر چوون بۆ راعی‌و ئێستا به‌ره‌و دابق پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن‌و 5 هه‌زار كیلۆمه‌تر له داعش پاكده‌كه‌نه‌وه‌و ناوچه‌ی ئه‌منی راده‌گه‌یه‌نن.
هێزه‌كانی سه‌ربه سوپای سوریای ئازاد، به پاڵپشتی تانك و تۆپه‌كانی سوپای توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شارۆچكه‌ی (دابق)ی باكووری رۆژئاوای سوریایان ده‌ستپێكرد.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای سوریای ئازاد، ئه‌مڕۆ به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه هێرشه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ده‌ستیپێكردووه و پێشڕه‌وییان كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش ده‌ڵێت (گه‌یلان)یان له‌نزیكی شارۆچكه‌كه كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی سوپای توركیا ده‌ڵێن ئۆپه‌راسیۆنی دابق، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستی پێكردووه له‌كاتێكدا بۆمبارانی زه‌مینی‌و ئاسمانی به‌رده‌وام بووه.
سه‌رۆكی توركیا باسیله‌وه‌شكرد، چاویان له خاكی هیچ وڵاتێك نییه، به‌ڵام 3 ملیۆن كۆچبه‌ر له‌وڵاته‌كه‌یاندایه‌و ده‌بێت جێگایان بۆ دابین بكه‌ن‌و بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ خاكی خۆیان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بوونی ئاواره‌كانی سوریا له‌خاكی توركیا‌و پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سوریا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان قسه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ‌و بوونی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌خاكی عیراق كرد.
ئه‌ردۆغان وتیشی"ئێستا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان له كۆبونه‌وه‌ی لۆزان-دا ئه‌م داوایه پێشكه‌ش به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه توركیا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بكات له موسڵ".
ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعش، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌مساڵدا ده‌ستپێبكات‌و به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌به‌شداری هێزه عیراقیه‌كان‌و پێشمه‌رگه‌و پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌باره‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له باشیك، ئه‌ردۆغان وتی"با كه‌س باسی ئه‌و بابه‌ته نه‌كات‌و ئه‌و بنكه‌یه له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، چونكه باشیك له هه‌مانكاتدا زامنی پاراستنی توركیایه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بوونی ئه‌و هێزانه‌ی توركیا له‌باشیك، ناكۆكی توندی خستوه‌ته نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌غداو په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی عیراق داوای ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه له‌خاكی عیراق ده‌كه‌ن، به‌ڵام توركیا ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
Xandan-