هێزه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی لیبیا له‌سرت پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن؛ 14 سه‌رباز كوژران
دوای شه‌ش مانگ شه‌ڕكردن و به‌پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا، هێزه‌كانی لیبیا به‌پشتیوانی حكومه‌تی ته‌رابلوس كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، نزیكبوونه‌ته‌وه له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی چه‌كدارنی داعش له سرت كه شوێنی له‌دایك بوونی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشتری لیبیایه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی و په‌یامنێری رۆیته‌رز، شه‌ڕوپێكدادانی قورس له‌ناوچه‌ی "جیزه‌ی به‌حری" هه‌ڵگیرساوه به‌به‌كارهێنانی تانك و زرێپۆش و چه‌كی قورس، سه‌ربای بۆردومانی ئاسمانی به‌مه‌به‌ستی ئازادركردنی چه‌ند خانوویه‌ك كه داعش داگیری كردوون.
ئه‌حمه‌د هه‌دیه یه‌كێك له وته‌بێژه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ربه‌حكومه‌ت رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی "بونیان ئه‌لمرسوس "چونه نێو ناوچه‌ی "جیزه‌ی به‌حری"، راشیگه‌یاند ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانیه‌وه كراوه‌ته ئامانج و تێكشكێنراوه.
هاوكات ئه‌كره‌م قلیوان وته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌ی مسراته به رۆیته‌رزی راگه‌یاند، 14 سه‌ربازی سه‌ر به‌هێزه‌كانی حكومه‌ت كوژراون و 20 سه‌ربازی دیكه‌ش له‌شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی رۆژی هه‌ینیدا كوژراون.
باس‌نیوز