مه‌هه‌په و ئاكپارتی له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ڕێك ده‌كه‌ون
باخچه‌لی له گوته‌كه‌یدا دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو مه‌هه‌په له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانین بۆ توركیا نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام له كۆتاییدا خه‌ڵك یه‌كلایی ده‌كاته‌وه. گوتیشی با له‌ناو په‌رله‌مان كۆتایی بەو پرسە بێنین، ئەگەر نا بەریفراندۆم.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی باخچه‌لی، پێویستە ده‌ستوور بخرێته ریفراندۆمه‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پێیان باش بوو سیسته‌م سه‌رۆكایه‌تی بێت، با به قسه‌ی ئه‌وان بێت، به‌ڵام ناكرێت چه‌ندین ساڵه هه‌ر باسی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بكه‌ین و كه‌چی هیچ هه‌نگاوێكیش نەنراوە.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م گوتانه‌دا ئه‌مڕۆ بیناڵی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له گوته‌یه‌كیدا له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و داوایه‌ی یڵدرم ده‌ربڕی.
یڵدرم پێی وایه 15 ساڵه باس له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا وه‌كو بنێشت له‌سه‌ر زاری سیاسییه‌كانه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك له‌و رووه‌وه نەنراوە.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا وه‌كو ئاكپارتی پشتگیری له‌و داوایه‌ی باخچه‌لی ده‌كه‌ن و به زووترین كات ده‌ستوورێكی تازه ده‌هێنینه په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی ده‌خه‌نه ریفراندۆمه‌وه.
باسنيوز