له هێرشێکدا هەشت سەربازی تورکیا کوژران و بریندار بوون
بەپێی هەواڵه ناوخۆییەکانی تورکیا، لە ئەنجامی ھێرشێکدا بۆ سەر کاروانێکی سەربازانی تورکیا لەسەر رێگای نێوان شرنەخ-وان له باکووری کوردستان، شەش سەرباز کوژران و دوو سەربازیش برینداربوون.
تاکو ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشەی له ئەستۆ نەگرتووه، بەڵام زۆربەی هێرشەکانی سەر هێزه ئەمنییەکان و سوپای تورکیا لەلایەن پەکەکەوه ئەنجام دەدرێت.
Payamner-