وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گهیشته تورکیا
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە ئستەنبوڵ و لەوێوە بەرەو شاری عەنتابی باشوری تورکیا بەڕێکەوت بە مەبەستی سەردانی کەمپـێـکی ئاوارەکانی سوریا بكات و هەر لە غازی عەنتاب سەردانی بنکەیەکی مەشقی ئۆپـۆزسیۆنی کرد.
وهزیری دهرهوهی بهریتانیا لە کەمپی ئاوارهكان چاوی بە ڕەوشی خەڵکی ئاوارەی سوریا کەوت و لەگەڵ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کۆبووەوە کە خزمەتگوزاریـیەکان پـێشـکەشی ئاوارەکان دەکەن.
هەر لە غازی عەنتاب سەردانی بنکەیەکی مەشقی ئۆپـۆزسیۆنی کرد کە لەوێ کۆمەڵێـک لە بەرگری شارستانی سوریا ڕاهێنانیان پـێدەکرا لەسەر چۆنیەتی بۆچەڵکردنەوەی بۆمب.
بڕیاره ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ هاوتا تورکەکەی مەولود چاوشئۆغڵو کۆبـبێتەوە و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و بن عەلی یەڵدرم سەرۆک وەزیر و پاشان سەردانی پەرلەمان بکات.
جێی ئاماژەیە بۆریس جۆنسۆن یەکێـک بوو لەوانەی مەسەلەی هەوڵی تورکیا بۆ چوونە یەکێتی ئەوروپایان کردبووە هۆکارێـک بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا.
Payamner-