ئه‌م سێ هۆكاره قه‌يرانى سوورياى بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ئاڵۆزتركردووه
یه‌كێك له پرسیاره باوه‌كانی جیهان به گشتی ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سووریا ده‌كات، كه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌كێك ده‌بێت له دۆسیه هه‌ره ئاڵۆزه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ى ئه‌مه‌ریكی, ئه‌م سێ هۆكاره، دۆسیه‌ی سووریا ئاڵۆزتر ده‌كات و سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا تووشی "سه‌رئێشه" ده‌كات.
1- سووریا خاڵی هه‌ڵتۆقینی رێكخراوی داعشه و قاعیده‌ش له‌وێوه ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ى تیرۆریستی له وڵاتان كردووه، تا ئێستاش زیاتر له 140 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، كه له‌ناوچه‌كه و له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان ئه‌نجامدراون، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاندووه و له سووریاوه سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه‌كانییان كردووه.
2- تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و زلهێزانی جیهان، نه‌یانتوانیوه چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا دیاری بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا به دیكتاتۆرێكی توندڕه‌و وه‌سفیده‌كات و به كوشتنی هه‌زاران رۆڵه‌ی گه‌لانی سووریای تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌یه‌وێت له پرۆسه‌ی سیاسی بچێته ده‌ره‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێت ئه‌سه‌د له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، قه‌یرانێكی مرۆیی ئه‌وتۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، كه له قه‌یرانه مرۆییه‌كانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م خراپتره.
3- ئه‌وه‌ی له سووریا رووده‌دات، ته‌نها له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا نامێنێته‌وه، ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی ئێستا له سووریادا ده‌ستیپێكردووه، له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌كان له‌یه‌كتر داده‌بڕێت، ئه‌و دابه‌شبوونه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كات.
k24-