ئێران: سعوودیە لە پشت هەموو دژبەرانی ئێرانەوەیە

 ئێران: سعوودیە لە پشت هەموو دژبەرانی ئێرانەوەیە
موحسێن ڕەزایی، سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژوەنەییەکانی ئێران لە لێدوانێکدا ئاشکرای کردووە کە "سعوودیە و ئالیئ سعوود لە پشت هەموو ئەو پیلانەوەن کە لەدژی ئێرا دەدەڕێژرێن."

ڕەزایی کەلە شاری ئەهواز قسەی دەکرد، لەبارەی ئەگەری شەڕی عێران و سعوودیە گوتی: " سعوودیە سەرچاوەی هەموو ڕووداوێکی دژی ئێرانە، ئەوان کاتی خۆی سەدامیان لەدژی ئێران هان دا، ڕاستە ئەمەریکاییەکانیش لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد و کڵاویان لەسەر یەکێتیی سۆڤیەت نا، بەڵام ئەو هێزە سەرەکییەی کە سەدامی هێنایە ناو گۆڕەپانەکەوە، ئالی سعوود بوو، ئەوکات باسیان نەدەکرد و وەڕووی خۆیان نەدەهێنا، لە پشتەوە کاریان بۆ دەکرد."

ڕەزایی لە قسەکانیدا باسی لە دوژمنایەتیی ئاشکرای نێوان سعوودیە و ئێران کرد و ڕایگەیاندووە: "سعوودییەکان ئێستا بە ئاشکرا باسی دوژمنایەتی دەکەن، سینگیان هێناوەتە پێش و شانازیشی پێوە دکەن کە لەدژی کۆماری ئیسلامی دەجووڵێنەوە."

سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی بەرژوەنەییەکانی ئێرام لە درێژەدا بە زمانێکی هەڕەشەوە باسی لە ئەگەری شەڕ لە نێوان ئێران و سعوودیە کرد و گوتی: "ئالی سعوود دەبێ بزانێ کە ئەو هێمنایەتییەی ئێستا هەیە، تۆفانێکی لە پشتە. لە پشت ئەو هەموو سەبر و دان بەخۆدا گرتنە، لێشاوێکی قایم خۆی حەشار داوە کە ئەگەر بیانهەوێ بەردەوام بن و دەستدرێژی بکەن، ئەوکات دەبینن کە چۆن زللەیەکیان وێدەکەوێ."










باسنيوز
Top