له ئێرله‌ندا خۆپیشاندان بۆ مافی له‌باربردنی منداڵ ده‌كرێ
ئێرله‌ندا وڵاتێكی كاسۆلیكییه و له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی جیهانه كه زۆرترین له‌مپه‌ری داناوه له‌به‌رده‌م خانمانێك كه‌ده‌یانه‌وێ منداڵ له‌بارببه‌ن. بڕیاریشه مانگی داهاتوو سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵات، ئیندا كینی، داوا له ئه‌نجوومه‌نی گه‌ل بكات كه بۆیانی روون بكه‌نه‌وه ئاخۆ حكومه‌ت بۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆتوبه‌نده‌كانی به‌رده‌م له‌باربردن ریفراندۆم بكات یان نا.
خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه حكومییه‌كان كۆبوونه‌وه و به ته‌پڵ لێدانه‌وه هاواریان ده‌كرد "جه‌سته‌ی من، بژارده‌ی خۆمه".
یه‌كێك له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه به رۆیته‌رزی گوتووه "ئه‌وه مافی خانمه‌كه‌یه بڕیار له‌سه‌ر بابه‌تی له‌باربردن بدات، مایه‌ی گاڵته‌پێكردنه حكومه‌ت یان كلێسا مافیان هه‌بێ بڕیاربده‌ن كه چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خانمێك دێت".
پرسی مافی له‌باربردن له بابه‌ته گرنگه‌كانی ئێرله‌ندایه و ساڵی 2013 دوای كۆمه‌ڵێك خۆپیشاندان له هه‌ردوو به‌ره‌ی دۆست و دوژمنی له‌باربردن، حكومه‌ت بڕیاریدا قه‌ده‌خه‌ی ره‌ها له‌سه‌ر له‌باربردن هه‌ڵبگرێت و له‌و حاڵه‌تانه‌دا رێگه‌ی پێبدات كه ژیانی خانمه‌كه‌ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
رووداو-