ئێران رێگەی بەكەشتییەكی سەربازی ئیتاڵیا دا لە كەنداو له‌نگه‌ر بگرێت

ئێران رێگەی بەكەشتییەكی سەربازی ئیتاڵیا دا لە كەنداو له‌نگه‌ر بگرێت
بەپێی ھەواڵی ئاسۆشەیتێدپرێس، ئەو كەشتییە ئیتاڵییە لە ناوچەی یەكی ھێزی دەریایی سوپای ئێران لە كەنداو جێگیر بووە و فەرماندەی ھێزی دەریایی ئیتاڵیاش رایگەیاند، ئەو ھەوڵانە بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی ھێزی دەریایی ئێران و ئیتاڵیایە.

راگەیاندنەكانی ئێرانیش دەڵێن: ھاتنی ئەو كەشتییە سەربازییەی ئیتاڵیا بە ئامانجی سیاسی، فەرھەنگی و سەربازیی بووە و لە رێورەسمی پێشوازی لە كەشتیی ھێزی دەریایی ئیتاڵیا، باڵیۆزی ئیتاڵیا و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتەش ئامادە بوون.

دوایینجار لە ساڵی 2001 كەشتییەكی سەربازی ئیتاڵیا گەیشتبووە ئاوەكانی ئێران. لە ساڵانی رابردووشدا بەھۆی گەمارۆكانی سەر ئێران پەیوەندی ئەو وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا سنووردار كرا.

k24-
Top