واشنتن: هێرشێکی چەکداری ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
هەروەک پۆلیسی ئەمریکی رایگەیاندووە، هێرشەکە درەنگانی رۆژی هەینی 23ـی ئەیلوولی 2016 کراوەتە سەر مۆڵی کاسکێید لە شاری پۆرلینگتۆن لە ویلایەتی واشنتن و بووەتە هۆی کوژرانی سێ ژن و برینداربوونی دوو کەسی دیکە.
پۆلیس بەهۆی کامێراکانی چاودێرییەوە توانیویەتی وێنەی هێرشبەرەکە بگرێت، کە دوای هێرشەکە خۆی دەرباز کردووە و نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدڕالییەکانی ئەمریکاش رایگەیاندووە، کە تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازانن.
باسنیوز