سەناتی ئەمریکا پشتگیری بۆ پڕۆژەی فرۆشتنی کەرەستەی جەنگی بە سعوودیای پەسند کرد

سەناتی ئەمریکا پشتگیری بۆ پڕۆژەی فرۆشتنی کەرەستەی جەنگی بە سعوودیای پەسند کرد
ئەنجومەنی سەناتی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە، پشتگیری لە پرۆەیەکی باراک ئۆباما کرد کە دەیهەوێت بایی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی جەنگی بە سعوودیا بفرۆشێت.

بە گوتەی نوێنەرانی سەناتی ئەمریکا، کە ئەم پرۆژەیان ئامادە کردووە، ئەمریکا ناتوانێت چەکی پێشکەوتوو بەو هاوپەیمانانەی نەفرۆشێت کەلەرۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەرەوڕووی هەڕەشی تیرۆریستان و دوژمنکارییەکانی کۆماری ئیسلامی دەبنەوە.

بە هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس، ئەو پڕۆژەیەی کە چەن سیناتۆری کۆماریخواز و دیموکراتی ئەمریکا بە مەبەستی نەفرۆشتنی چەک بە سعوودیا ئامادەیان کردبوو، تەنیا ٢٧ دەنگی هێنایەوە و لە بەرانبەر ٧١ نوێنەر دژی ئەم پرۆژەیە دەنگیان دا.

سعوودیا یەکێک لە گەورەترین کڕیارانی چەک و کەرەستەی جەنگییPAYAMNER-
Top