وه‌زیرێكى حكوومه‌تى كاتیی سووریا كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به "سكاى نیوز عه‌ره‌بی"ی ڕاگه‌یاندووه :" خۆكوژێك كه پشتێنێكى بۆمبڕێژكراوى پێبووه، له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسانى ئۆپۆزسیۆن، له "مه‌خفه‌رى سه‌ورى" سه‌ر به شارى ئینخل له پارێزگاى ده‌رعا له سووریا، خۆى ته‌قانده‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له عیسمه‌ت عه‌بسى، سه‌رۆكى خانه‌ى داد له حۆران و یعه‌قووب میعمارى، وه‌زیری ئیداره‌ى ناوخۆیی له حكوومه‌تى كاتیی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنى، كرده ئامانج.
له ئه‌نجامدا، جگه له كوژرانى ئه‌و دوو به‌رپرسه، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى سه‌ربازی دیكه كوژران و ژماریه‌كیش له ئاماده‌بووان بریندار بوون.
باسنيوز