نرخی نەوت بەرز بووەوە

 نرخی نەوت بەرز بووەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (2016/9/22) لە سەعات (5:30) ده‌قیقه‌ی ئێوارە بە کاتی کوردستان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (47) دۆلار و (53) سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (46) دۆلار و (15) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (45) دۆلار و (56) سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (44) دۆلار و (92) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

وابڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە جەزائیر کۆببنەوە و بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، چاودێرانی بواری ئابووریش پێشبینی دەکەن، نرخی نەوت بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری ڕوو لە بەرز بوونەوە بکات و بەشێوەیەک تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە سەرووی (65) دۆلار.





باسنيوز
Top