ئۆباما: بەهۆی قەیران و شەڕەوە هەندێك وڵات حکومەتەکانیان بەرەو دابەشبوون دەچن

ئۆباما: بەهۆی قەیران و شەڕەوە هەندێك وڵات حکومەتەکانیان بەرەو دابەشبوون دەچن
باراک ئۆباما لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ چەسپاندنی سەقامگریی لەو وڵاتانەی شەڕیان تێدایە، كە وەك خۆی گوتی "بەشێک لە وڵاتان بەهۆی قەیران و ناکۆکی شەڕەوە حکومەتەکانیان بەرەو لەناوچوون دابەشبوون دەچن و لە گەندەڵییەوە گلاون".

باراك ئۆباما، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، كۆتا گوتاری لە نەتەوە یەكگرتووەكان وەك سەرۆكی ئەمریكا پێشكەشكرد و رایگەیاند "لەماوەی ساڵی رابردوودا، توانیومانە چارەسەری چەندین کێشە و قەیران لە جیهاندا بکەن، وەکو قەیرانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، دۆسیەی کوبا و قەیرانی دارایی".

باراك ئۆباما گوتیشی "بەشێک لە وڵاتان بەهۆی قەیران و ناکۆکی شەڕەوە حکومەتەکانیان بەرەو لەناوچوون دابەشبوون دەچن و لە گەندەڵییەوە گلاون، نابێت دەستەوسان دانیشین، بەڵکو دەبێت هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەین بۆ ئەوەی سەقامگیرییان بۆ بگەڕێتەوە".

ئۆباما راشیگەیاند، لەسەر ئاستی جیهان چەندین قەیران هەن، کە دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت، وەك قەیرانی کۆچبەران.
RUDAW -
Top