فەرماندەیەکی سەربازی ئەمەریکا بەهۆی ئێرانەوە لەسەر کار لادرا
"ئەریک ڕاش"، ئەفسەری فەرماندەی جێبەجێکاری یەکی پێنجی کەناراوەکانی ئەمەریکا بوو کە فەرماندەیی زیاتر لە 400 سەربازی هێزی دەریایی لەئەستۆ بوو.
بەگوێرەی زانیارییەوەکانی هەواڵدەری رۆیتەرز، هۆکاری لەکارلادرانی ئەو فەرماندەییە لاوازی بەڕێوەبەری و ڕەچاونەکردنی ستاندەرەکانی نێودەوڵەتی دەریایی بووە.
ئەو بڕیارە چوار مانگ دوای دەستبەسەرکردنی 10 مەلەوان و سەربازی چەکداری هێزی دەریایی ئەمەریکا دێت کە بۆ ماوەی 16 کاتژمێر لەلایەن هێزەی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ئاوەی کەنداودا دەستبەسەر کران.
ئەو سەربازانەی ئەمەریکا بە دەستپێشخەری ڕاستەوخۆی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئازاد کران، و ئەمەریکا ڕای گەیاند کە سەربازەکانیان نیازی سیخوڕییان نەبووە، ئەوە لە کاتیک دایە کە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران میداڵیای شانازی بەخشییە ئەو کەسانی، سەربازە ئەمەریکییەکانیان دەستگیر کردبوو.
باسنیوز