په‌نتاگۆن كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای داعشی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) ئاشكرایده‌كات، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یماناندا له ئه‌نبار كوژراوه.
فرانس پرێس، له زاری پیتر كوك وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن)ه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی 6/5/2016 له بۆردوومانێكی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یماناندا، ئه‌میری سه‌ربازی داعش له ئه‌نبار به‌ناوی (ئه‌بو وه‌هیب) له‌گه‌ڵ سێ چه‌كداری تری ئه‌و رێكخراوه‌دا كوژراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش پێشتر ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده بووه له عیراق و له چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌شداری له كوشتنی هاوڵاتیاندا ده‌كات.
پێده‌چێت ئه‌و سه‌ركرده كوژراوه‌ی داعش (شاكر وه‌هیب فه‌هداوی) بێت، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده باڵاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و پێشتر له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت كه رێگه له ژماره‌یه‌ك شۆفێری بارهه‌ڵگری سووری ده‌گرن له نزیك ئه‌نبار و پرسیاریان له‌باره‌ی نوێژكردنه‌وه لێده‌كات و دواتر ده‌یانكوژێت.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش، به‌رپرسانی هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق هه‌واڵی كوژرانی شاكر وه‌هیب-یان بڵاوكرده‌وه.