ئه‌میرێكی داعش له‌ئیمارات به‌زیندانی تاهه‌تایی حوكمدرا
دادگای ئاسایشی ئیمارات، حوكمی زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاند كه خۆی به‌ئه‌میری رێكخراوی داعش دانابوو، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی پیلانداڕشتن بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندان په‌لاماری تیرۆریستی له‌نێویاندا په‌لاماردانی پێشڕكێكانی فۆرمولا وه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ژماره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی رۆژنامه‌ی (زا ناشیوناڵ) -به‌زمانی ئینگلیزی له‌ئیمارات ده‌رده‌چێت-، كه پێگه‌ی (DW)ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر محه‌مه‌د هاشمی (34 ساڵ)دا سه‌پاندووه.
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی روبه‌ڕووی هاشمی كراونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندی به‌تیرۆره‌وه هه‌یه، له‌نێویاندا داڕشتنی پیلان بۆ په‌لاماردانی پێشبڕكێكانی فۆرمولا وه‌ن له‌ئه‌بو زه‌بی، هه‌روه‌ها تیرۆركردنی به‌رپرسێكی ئیماراتی‌و بانگه‌شه‌كردن بۆ رێكخراوه جیهادییه‌كان له‌وانه‌ش، رێكخراوی داعش.
حوكمدراوه‌كه، مێردی ئالابه‌ده‌ر هاشمی (30 ساڵ)ه كه به(شبح الریم) ناسراوه‌و له‌مانگی ته‌مموزی 2015دا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكراوه، به‌تۆمه‌تی كوشتنی مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی له‌ساڵی 2014دا.
ئه‌و میدیایانه‌ی له‌مانگی كانوونی دووه‌می 2016 له‌دادگاییكردنه‌كه‌ی هاشمیدا ئاماده‌بوون، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ناوبراو به‌یعه‌تی به‌ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش داوه له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و دواتر هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا به‌یعه‌تییان بۆ داعش دووپاتكرده‌وه، خۆیشی وه‌ك ئه‌میری داعش له‌ئیمارات دانابوو.
له‌چوارچێوه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌یدا، محه‌مه‌د هاشمی تۆمه‌تباركراوه به‌هه‌وڵدان بۆ چوونه نێو ریزه‌كانی داعش كه ده‌ستی به‌سه‌ر رووبه‌رێكی به‌ریندا گرتووه له‌سوریا‌و عیراق، هه‌روه‌ها پیلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری تیرۆریستی له(یاس مارینا) له‌ئه‌بوزه‌بی‌و په‌لاماردانی ئۆتۆمبێله نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كان كه گه‌شتیاره بیانییه‌كان له‌شاره‌كانی ئیماراتدا ده‌گوازنه‌وه، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه بیانییه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ر به‌پێی پێگه‌ی پێگه‌ی (DW)ی ئه‌ڵمانی، دادگای باڵای ئیمارات له 27ی ئاداری ئه‌مساڵدا، سزای زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ر 11 كه‌سدا سه‌پاندووه كه چه‌ند هاوڵاتییه‌كی ئیماراتییان تێدابووه، ئه‌وه‌ش له‌كۆی 41 تۆمه‌تبار كه به‌تۆمه‌تی پێكهێنانی گروپێك به‌ناوی (كۆمه‌ڵی لاوانی مه‌ناره)و پیلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی كاریی تیرۆریستی ده‌ستگیركراون.
ئیمارات، له‌هاوینی 2014دا چووه نێو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش، كه له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، به‌فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌شداریی له‌هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كرد له‌دژی ئه‌و رێكخراوه.