ئەردۆغان: ئێمە بە تەنیا شەڕی دژی داعش دەکەین

ئەردۆغان: ئێمە بە تەنیا شەڕی دژی داعش دەکەین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بە تەنیا شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەکات و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ”وازی هێنا“.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا لە پێشبڕکێیەکی سینەمایی لە شاری ئیستەنبوڵ رایگەیاند، ”هیچ لایەنێک لەوانەی بانگەشەی دژایەتیی داعش دەکەن، وەک ئێمە زەرەرمەند نەبووە“ لە شەڕی ئەو رێکخراوە، کە بە هێرشی خۆکوژی و تەقینەوە تورکیا دەکەنە ئامانج.

ئەم قسانەی رەجەب تەییب ئەردۆغان هاوکات بوو لەگەڵ راگەیەندراوێکی سوپای تورکیا، کە رایگەیاندبوو، کە سەربازانی تورکیا لە وەڵامی مووشەکبارانی داعش بۆ سەر خاکی تورکیا، 50 چەکداری ئەو رێکخراوەیان کوشتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش ”تورکیای بەجێ هێشتووە و ئێستا ئێمە بە تەنیا، شەڕی دژی ئەو رێکخراوە دەکەین“.






باسنيوز
Top