ترەمپ: هیلاری لە ناپاكییەكانی مێردەكەیدا هاوبەش بووە

ترەمپ: هیلاری لە ناپاكییەكانی مێردەكەیدا هاوبەش بووە
دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ پێشبڕِكێی گەیشتن بە كۆشكی سپی، هیلاری كلینتۆنی ركاربەری بە رێخۆشكەر بۆ ناپاكی بێڵی هاوسەری تۆمەتبار كرد.

ترەمپ لە وتارێكیدا كە لەلایەن كەناڵی (ئەی بی سی)ەوە پەخشكرا رایگەیاند، ئەم قسانە هیلاری و بیڵ دەگرێتەوە كە بەشێكن لە هەمان گەمە و پێكەوە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەن.

دوێنێ‌ شەممە، ترەمپ لە ویلایەتی واشنتۆن (باكووری خۆرهەڵات) وتی "هیلاری ژنی پیاوێكە كە بەدناوترینە لەڕووی دەستدرێژكردنە سەر ژنان لە مێژووی سیاسیدا، ژنی پیاوێكە كە نەهامەتی بۆ زۆرێك لە ژنان دروستكردووە".

بە وتەی ترەمپ، هیلاری هاوبەشی بیڵ بووە كە بەشێوەیەكی "تۆقێنەر" مامەڵەی لەگەڵ ژناندا كردووە، هەندێك لە ژنان بەهۆی مامەڵەی خراپی ئەوەوە دووچاری "سوكایەتیپێكردن" بونەتەوە.

سەرلەئێوارەی هەینی رابردوو بە هەمان شێوە و لە ولایەتی ئۆریگۆن، كاندیدی كۆمارییەكان رایگەیاند"هیلاری كلنتۆن هاوسەرێكی زۆر شەڕەنگێز بووە لە پەیوەندییەكانی مێردەكەی لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیری".
Top