مزگەوتەكانی بەریتانیا پانتۆڵ و فەیسبوك لە كچان قەدەخە دەكەن

مزگەوتەكانی بەریتانیا پانتۆڵ و فەیسبوك لە كچان قەدەخە دەكەن

مزگەوتەكانی بەریتانیا داوا لە كچانی موسڵمان دەكەن واز لە پۆشینی پانتۆڵ و بەكارهێنانی فەیسبوك و چوونە دەرەوە لە ماڵ بەبێ پرسی كەسوكارەكانیان بێنن.


ڕۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا باسی بڕیاری نوێی مزگەوتەكانی بەریتانیای كردووە كە كۆمەڵێك كۆت و بەندی نوێ دەخەنە ملی كچان و ژنانی موسڵمانەوە لەو وڵاتە.

رۆژنامەكە دەڵێ مزگەوتەكان ئەو بڕیارە نوێیانەیان لە ڕێگەی ڕێكخراو و كۆمەڵگە ئیسلامییەكانەوە گشتاندووەتە سەر موسڵمانانی بەریتانیا، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی و تووڕەبوونی چالاكوانانی دژە توندوتیژی بەریتانیا، هەروەها موسڵمانانی میانڕەویش نارەزاییان لەو بڕیارە نوێیانەی مزگەوتەكان دەربڕیوە.


بەپێی رۆژنامەكە، هەرزوو مزگەوتی "گرین لین" لە شاری بێرمنگهام بەئافرەتانی موسڵمانەكانی ناوچەكەی گوتووە كە نابێ چیتر پانتۆڵ لەبەر بكەن، لەبەرئەوەی بەشەكانی جەستەیان دەخاتەڕوو.


هەروەها مزگەوتی ناوەندی لە شاری بلاكبێرن دووپاتی لەسەر قەدەخەكردنی بەكارهێنانی فەیسبوك لە ژنانی موسڵمان كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە ئەو قەدەخەكردنە بۆ پاراستنیان لە شەڕی شەیتان.
Top