یەکێتیی ئەوروپا گەمارۆی سەر 85 کەسایەتیی ئێرانی درێژ دەکاتەوە

 یەکێتیی ئەوروپا گەمارۆی سەر 85 کەسایەتیی ئێرانی درێژ دەکاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتیی ئەوروپا بە ھۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر 85 کەس و رێکخراوی ئەو وڵاتەی درێژ کردەوە.



رۆژی دووشەممە 11ـی ئاداری 2016، ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر 85 کەس و رێکخراوی ئەو وڵاتە تاوەکو رێکەوتی 13ـی نیسانی 2017 درێژ کردەوە.



ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بڕیاری درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئەو کەس و رێکخراوانەی ئێران، رۆژی سێشەممە 12ـی نیسان لە رۆژنامەی فەرمیی یەکێتی ئەوروپادا بڵاو دەکرێتەوە.



یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2011 بە ھۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، گەمارۆی ئابووریی جستە سەر چەندین کەس و رێکخراوی ئێران.




باسنیوز
Top