سێ تەقینەوەی خۆکوژیی رووسیایان کردە ئامانج

سێ تەقینەوەی خۆکوژیی رووسیایان کردە ئامانج
ئاژانسی هەواڵنێری رۆیتەرز رایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە سێ تەقینەوەی خۆکوژیی ناوچەی ستافرۆبۆڵ لە باشووری رووسیا کردە ئامانج، ناوچەکەش کەوتووەتە نزیکی سنووری نێوان رووسیا و جۆرجیا

هاوکات ئاژانسی هەواڵنێری ئینتەرفاکسی رووسیا رایگەیاند: "سێ تەقینەوە ئەمڕۆ دووشەممە ناوچەیەکی ستافرۆبۆڵیان لە رووسیا کردە ئامانج".

ئاژانسەکە گوتیشی: "سێ خۆکوژ تەقینەوەکانیان لە ناوچەی ستافرۆبۆڵ لە باشووری رۆژئاوای رووسیا ئەنجامداوە".

بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوە و لایەنێکی پەیوەندیدار زانیاریی لەبارەی زیانەکانی تەقینەوەکان ئاشکرا نەکردووە.
Top