سێ کەس له ئەڵمانیا بە تاوانی یارمەتیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران دادگایی دەکات
ڕادیۆی DWی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، ئەو ھاوڵاتییانە ئێستا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت، چونکە لە ساڵی 2013دا، پارچەیان بە ئێران فرۆشتووە کە بە "زمانە" دەناسرێن، گومان دەکرێت ئەو زمانانە لە کۆمەڵگەی ئەتۆمیی (ئەراک)ی ئێران بەکارھێنرابن، ئەراک یەکێک لە ناوچە پیشەسازییە ئەتۆمییە بەناوبانگەکانی ئێرانە و ئێستا لە ژێر گوشاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لە چوارچێوەی ڕێککەوتندا داخراوە و بو گوتەی ئێران بۆ مەبەست دیکە بەکار دێت.
لەلایەکی دیکەوە، دادگای فیدراڵی ئەڵمانیا 2 کەسی دیکەی تاوانبار کردووە بە ئەنجامدانی سیخوڕی بۆ ئێران لەسەر ڕێکخراوی موجاھدینی خەڵقی ئێران.
ئێرانیش لەو تاوانبارکردنە ناڕازییە و ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێکخراوە بە تیرۆریست ناسراوە دەستی ھەبووە لە کوشتنی 17 ھەزار کەس، لە نێویاندا کورد و شیعەی عێراق.
باسنیوز