مانوێل ڤالس: ئەوروپا ھەڕەشەی تیرۆری لە سەرە

مانوێل ڤالس: ئەوروپا ھەڕەشەی تیرۆری لە سەرە
مانوێل ڤالس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، تەواوی وڵاتانی ئەوروپا ھەڕەشەی تیرۆریان لە سەرە.

سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ھۆشداریدا کە تەواوی ئەوروپا ھەڕەشەی تیرۆری لەسەرە، بەھۆی شانە نووستووەکانی رێکخراوی داعش لە وڵاتانی ئەوروپا.

مانوێل ڤالس، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پاریس ئاشکرای کرد، کە بەڵگەی زۆر لەبەردەستدان بەھۆی گروپی تیرۆرستی داعشەوە، سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت فەرەنسا، ھێشتا لەژێر ھەڕەشەی تیرۆر و ئەنجامدانی ھێرشی دیکەدایە.

ئەو قسانەی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە دوێنێ، داواکاری گشتیی بەلجیكا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، محەممەد عەبرینی، ئەو گومانلێکراوەی چەند رۆژێک لەمەوپێش لە برۆکسل دەستگیرکرا، دانی بەوەدا ناوە کە گرووپەكە لەسەرەتادا ویستوویانە ھێرشی تیرۆرستیی لە پاریس ئەنجام بدەن، بەڵام دوای دەستگیرکردنی سەرپەرشتیاری گرووپەکە سەڵاح عەبدولسەلام، گرووپەکە ھێرشی کردووەتە سەر برۆکسل.








K24
Top