لە ئەڵمانیا دژی پەکەکە خۆپیشاندان دەکرێت
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 10-4-2016 ، کاژێر 16:00 بەکاتی ئەڵمانیا ( 17:00 بەکاتی باشووری "کوردستان) لەسەرجەم شارەکانی ئەڵمانیا خۆپیشاندان دژی پەکەکە لەلایەن تورکەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت.
خۆپیشاندانە فراوانەکەی ئەمڕۆی ئەڵمانیا لەلایەن کۆمیتەی نوێی تورک لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، تێیدا هەریەک لە ئەندام و لایەنگرانی پارتە سیاسییەکانی تورکیا وەک جەهەپە و مەهەپە و ئاکپارتی بەشداری دەکەن".
لەلایەکی دیکەوە بەپێی سەرچاوەكان ، رەخنەی تووند لە خۆپیشاندانەکان گیراوە بەوەی ئەوانەی بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی ئەڵمانیا دەکەن نەژادپەرستن، پێشبیش دەکرێت بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی لایەنگرانی ئاکپارتی و پەکەکە تووندوتیژی دروستببێت و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانیشەوە ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی تووندوتیژی روونەدات".
رووداو