جێگری وەزیری کاری ئێران: سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس بێکارن

جێگری وەزیری کاری ئێران: سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس بێکارن
"محەمەدئەمین سازگارنەژاد" جێگری وەزیری کار و سەرۆکی رێکخراوی پەروەردەی تەکنیکی لە ئێران ئاشکرای دەکات لو وڵاتە ملیۆن و 500 هەزار کەس بێکارن و رۆژە لەدوای رۆژ ئەم رێژەیە زیاتر دەبێت.



ئەو بەرپرسە حکوومەتییە ئەمڕۆ یەکشەممە 2016 -4 -9 بە ئاژانسی "ئیسنا"ی راگەیاندووە: "گرنگترین گرفتی بێکاری لە ئاستی ئێراندا، نەبوونی هێزی پسپۆڕیی مرۆییە، بۆ وێنە ئەگەر 200 هەزار هێزی مرۆیی خاوەن پیشە و پسپۆڕی هەبن، دەیانتوانی بێنە ناو بازاڕی کارەوە."



جێگری وەزیری کار لە حاڵێکدا پێشگیری لە هێزی کار و مرۆیی بە یەکێک لە ئەرک و کەڵکەڵەکانی حکوومەت داناوە، کەچی رۆژانە هەواڵ و راپۆرت لەبارەی دەرکردن و بێکارکردنی دەیان کرێکاری ناوەندەکانی پیشەسازی و بەرهەمهێنان لە ئێران بڵاو دەبێتەوە.



هۆکاری سەرەکیی کرێکارانیش "بێ توانایی لە دانی مووچە و خزمەتگوزاریی" کرێکاران راگەیەندراوە.



بەپێی راپۆرت و زانیاریی ئاژانسەکانی ئێران زیاتر لە 9 هەزار ناوەند و کەرتی پیشەیی و بەرهەمەهێنان لە ساڵی 2014ەوە داخراون. رەوتی دەرکردن و بێکارکردنی کرێکاران و گۆڕینی هێزی کار لە ئێران ساڵی پار و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە هەر بەردەوام بووە.



بەڕای چالاکوانانی کۆمەڵایەتی و رۆژنامەنووسان نرخ و ئاماری راست و دروستی بێکاری لە ئێران لەبەردەستدا نییە، لە ئاستی ئێراندا دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە بواری بێکاریدا لە پەلەی یەکەم و دووەمدا بوون.







باسنيوز
Top