دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوو تەقینەوەی گەورە کابوڵ دەهەژێنن
بەپێی هەواڵی میدیا ئەفغانییەکان، تەقینەوەکان ئێوارەی رۆژی شەممە 9ـی نیسانی 2016 لە ناوچەی باڵیۆزخانە و خانووی دیپلۆماتەکان روویداوە.
هەردوو تەقینەوەکە، کە تەقەکردنیشیان بەدوای خۆیاندا هێنا، دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ناوچەکە روویاندا.
رۆژی شەممە جۆن کیری بەشێوەیەکی کتوپڕ سەردانی ئەفغانستانی کرد و لەگەڵ ئەشرەف عەبدولغەنی، سەرۆکی ئەفغانستان کۆبووەوە.
باسنيوز