مەهدی کەڕوبی داوادهكات بهشێوهیهكی ئاشكرا دادگایی بكرێت
لەبەشێکی ئەو نامەیەدا کە دوێنێ لە ماڵپەری "سحام نیوز" کە ماڵپەری فەرمی حزبی "متمانەی نەتەوەیی" بە سەرۆکایەتی کەڕوبی بڵاوبووەتەوە هاتووە کە "نە لە ئێوە دەمەوێ لە زیندانەکەم خۆشبن و نە ئەو کارە لە ئیختیاری ئێوەدا دەبینم. هەر بۆیە داواتان لێ دەکەم کە بەپێی ئەرکێک کە یاسای بنەڕەتی و خەڵک پێتانیانداوە، داوا لە دەسەڵاتی دیکتاتۆر بکەن هەتا دادگایی ئاشکرای من، بەپێی بەندی ١٦٨ی یاسای بنەڕەتی بەڕێوەبچێت، با ئەربابەکانیش دادوەرەکان دیاریبکەن".
کەڕوبی لە نامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوه کە ئاکامی دادگای ئاشکرای بە گیان و دڵ قبوڵدەکات "و بەبێ لەبەرچاوگرتنی مافی پێداچوونەوە پێشوازی لێ دەکات و ئاکامی دادگاکە روونی دەکاتەوە کە هەڵگەڕاوەتهوه لە شۆڕش و رێگای رهسهن یان درێژەدەری رێگای شۆڕش و رێگای رهسهنه".
ئەم بەشە لە پەیامەکەی کەڕووبی وڵامدانەوەیەکە بۆ وتەکانی خامنەیی کە لە رێکەوتی ١٢ی ئادار وتبووی "هەڵسوکەوتی کەسانی دۆڕاو لە ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری رەسەنانە و هەڵسوکەوتی کاندیدە ناڕازییەکانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی ناڕەسەنانە بووە".
مەهدی کەڕوبی خەڵکی قەزای عەلیگودەرزی پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ ماوەی دوو خول سەرۆکی پەرلهمانی ئێران بووە و له ئاداری ساڵی ٢٠١٠ و دوای ئەو پشێوییەی کە بەهۆی ناڕەزایەتی له ئاکامی هەڵبژاردنەکانی خولی نۆیەمی سەرۆک کۆماری هاتە ئاراوە لەگەڵ میر حوسێن موسەوی و خێزانهكهی دەستبەسەرکران و تائێستاش لە ماڵەکەی خۆیاندا زیندانیکراون".
باسنیوز