رووسیا: تا ئێستا ھیچ مووشەكێكی ئێس300 مان رادەستی ئێران نەكردووە

رووسیا: تا ئێستا ھیچ مووشەكێكی ئێس300 مان رادەستی ئێران نەكردووە
جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا رایگەیاند، چەند ساڵێكە رێككەوتنامەمان لەگەڵ ئێران كردووە بۆ رادەستكردنی مووشەكی ئێس300، بەڵام بەھۆی دژایەتیكردنی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ رێككەوتننامەكە، ھیچ مووشەكێكمان رادەستی ئێران نەكردووە.

دیمیتری رۆگۆزین، جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا بە ھەواڵدەری ئیتارتاسی راگەیاند: "رێكەوتنی رادەستكردنی موشەكی ئێس 300 بەئێران ئامادەكراوە، ھیچ گرفتێك بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە نییە، بەڵام بەھۆی دژایەتیكردنی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ رێككەوتننامەكە تا ئێستا ھیچ مووشەكێكمان رادەستی ئێران نەكردووە".

سەبارەت بەوادەی گەیشتنی موشەكەكانیش جێگری سەرۆك وەزیرانی رووسیا، بێ ئەوەی وادەكە ئاشكرا بكات ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "لەرێكەوتنەكەدا باس لە وادەی رادەستكردنی مووشەكەكان كراوە".

ئێران و رووسیا لە ساڵی 2007 رێكەوتنێكیان بۆ كڕینی موشەكی ئێس 300 بە تێچووی 800 ملیۆن دۆلار واژوو كردووە، رووسیاش رایگەیاندووە، ھەرچەندە گرفتیان لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكە نییە، بەڵام دژایەتی وڵاتانی رۆژ ئاوا ھۆكارە كە تا ئێستا نەیانتوانیوە مووشەك رادەستی ئێران بكەن.





K24
Top