ئیسرائیل و تورکیا پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

 ئیسرائیل و تورکیا پەیوەندییەکانیان ئاسایی دەکەنەوە
شاندێکی باڵای سیاسی و حکومیی ئیسرائیل و تورکیا بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-4-2016 کۆدەبنەوە.

رەسەن رەمزی، پەیامنێری رووداو لە ئیستەنبوڵ لەمبارەیەوە رایگەیاند " بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای سیاسی و حکومی ئیسرائیل و تورکیا کۆببنەوە بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە رووی دیپلۆماتییەوە و، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو وڵاتیش درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی رابردووی نێوانیان دەبێت".

تاوەکو ئێستا ئاشکرانەکراوە کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو شاندە لەکوێ دەکرێت، بەڵام بەپێی گوتەی پەیامنێری رووداو " راوێژکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەرپەرشتی شاندی تورکیا دەکات، هەروەها نوێنەری تایبەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرپەرشتی شاندە ئیسرائیلییەکە دەکات".

لە ساڵی 2009 لەسەر رووداوی کەشتی ماڤی مەڕمەڕە پەیوەندی سیاسیی نێوان ئیسرائیل و تورکیا بەرەو خراپی رۆیشت، بەڵام لەرووی بازرگانییەوە پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە درێژەی هەبوو.










رووداو
Top