هاوپەیمانان 424 بنکە و بارەگای داعش لە سوریا و عێراق بۆردومان دەکەن

 هاوپەیمانان 424 بنکە و بارەگای داعش لە سوریا و عێراق بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان 424 بنکە و بارەگای رێکخراوی توندڕەوی داعش لە سوریا و عێراق بۆردومان دەکەن.



بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەو هێرشانەیان لە ماوەی نێوان 29ـی ئادار تاوەکو 4ـی نیسانی 2016 ئەنجامداوە.



هێرش و بۆردومانەکانی هاوپەیمانان، هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، بنکە و بارەگاکان، گردبوونەوەی چەکدارانی ئەو رێکخراوە، ئۆتۆمبێل و بەلەمەکانی داعشی کردووەتە ئامانج.



دوای هێرشی داعش بۆ سەر کوردستانی باشوور، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا، کە ئەرکیان بۆردومان کردنی بارەگاکانی بنکە و بارەگاکانی داعشە لە رێی فڕۆکە جەنگییەکانەوە.








باسنیوز
Top