سعوودیە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەورووپا بلۆکە دەکات

 سعوودیە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئەورووپا بلۆکە دەکات
ماوەی دوو حەفتەیە مشتومڕی نێوان بەرپرسانی سیاسی و نەوتیی ئێران و سعوودیە لەبارەی نرخ و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە چڕی دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ وەزیری نەوتی سعوودیا لە تەگزاسی ئەمەریکا لە دیداری کۆمپانیا گەورەکانی نەوت رایگەیاند کە رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ ئەورووپا دەگرێت.



بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "وال ستریت جۆرناڵ" "عەلی ئەلنەعیمی" وەزیری نەوتی سعوودیە لە تەگزاسی ئەمەریکا لە دیداری بەرپرسانی کۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەکانی نەوت ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆی کەم ناکاتەوە و ئەمەش بۆ ئەو مەبەستەیە هەتا نرخی نەوت دیسان لە بازاڕە جیهانییەکان بەرز ببێتەوە.



ئەمە لە کاتێک دایە کە سعوودیە حەفتەی پێشوو داوای لە ئێران کردبوو کە رێژەی بەرهەمهێنانی خۆی کەم بکاتەوە، بەڵام ئێران دژایەتیی ئەم بڕیارەی سعوودەیە کرد و "بیژەن نامدار زەنگەنە" وەزیری نەوتی ئێران رایگەیندووە کە ئێران رۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل بەرهەم دەهێنێ.



ئەلنەعیمی ئاماژەی بەوەش داوە "هەندێ لە بەرهمەهێنەران دەبێ رێگە و رێوشوێنێک بدۆزنەوە هەتا هەزینە و خەرجییەکانیان کەم بکرێنەوە، قەرز بکەن، یان بکشێنەوە، بە گوتەی وەزیری نەوتی سعوودیە گەیشتنی نرخی نەوت بە سەرووی سەد دۆلار لە ساڵانی رابردوودا، بووەتە هۆی ئەوەی ئەم بەرهەمهێنەرانە بتوانن لەڕێگەی چەند سەرمایەیەکەوە، ئاستی بەرهەمی نەوتیی خۆیان زیاتر بکەن.



گوتیشی: "ئێستا ئیتر دەبێ بکشێنەوە، چونکە ئێمە واز لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ناهێنین و ئەمەش دەبێتە هۆی شکستهێنانیان کە یەکیان ئێرانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەنەدا و ئەمەریکا.



دانوستانی حەفتەی پێشووی سعوودیە وەک یەکەم و گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی جیهان لەگەڵ رووسیا بووە هۆی ئاڵۆزیی بازار و ئیرانیش پەرچەکرداری بەم بڕیارە نیشان دا.









باسنیوز
Top