شاژنی بەریتانیا داوای کشانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات

 شاژنی بەریتانیا داوای کشانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەیەکی فەرمیی بەریتانی "ئێلیزابێت بێرکێست" شاژنی ئەو وڵاتە داوا دەکات وڵاتەکەی لە ئەندامێتی یەكێتی ئەورووپا بێتەدەر، بەڵام کۆشکی باکینگهام ئەو هەواڵەی رەت کردەوە، ئەوە لە کاتێک دایە کە رۆژنامەی "سان" لەسەر راستیی هەواڵەکەی پێداگری دەکات.



رۆژنامەی "سان"ی بەریتانی دوێنی لە زاری سەرچاوەیەک کە بە گوتەی ئەو رۆژنامەیە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، نووسیوێتی: "شاژن پشتیوانی بێرکێست (پرۆژەی هاتنەدەری بەریتانیا لە ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا) دەکات".



رۆژنامەکە پێداگری لەسەر راستیی هەواڵەکەی دەکات کە شاژن ئێلیزابێت لە ئێوارە خوانێکدا بە ئامادەبوونی نیک کلێگ" جێگری یەکەمی پێشووی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهاری 2015 بە روونی باسی لە دژایەتیی خۆی لە ئەندامبوونی وڵاتەکی لە یەكێتیی ئەورووپا کردووە و گوتوویوتی: "ئەورووپا رێگەی ناراستی هەڵبژاردووە".



ئەوە لە کاتێک دایە دوێنی کۆشکی باکینگهام لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و جەختی کردەوە کە شازادە ئیلیزابت هەر وەک 63 ساڵی رابردوو لە پرسە سیاسییەکاندا بەشداری ناکات.



"دەیڤید کامێرۆن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ساڵی 2013 سەبارەت بە پرسی مانەوەی وڵاتەکەی لە ئەندامێتیی ئەورووپا داوای پێداچوونەوەی کرد و رایگەیاند کە پێویستە لەو بارەیەوە "راپرسی" بکرێت.









باسنیوز
Top