فڕۆکەیەکى سوپاى ئەمەریکا کە چوار سەرنشینى تیادابووە لە عێراق کەوتووەتە خوارەوە
جۆن ڕتشاردسون فەرماندەى کردە سەربازییەکانى هێزى دەریاى ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، فڕۆکەیەکى لە کاتى گەڕان و پلانداناندا لە عێراق کەوتووەتە خوارەوە کە چوار کەسی تیادابوو و توانراوە هەر چوار کەسەکە ڕزگار بکرێت.
فەرماندەکە ڕایگەیاندووە تیمێکى ئەمەریکى لە شارى هەولێرەوە و بە کۆپتەرى تایبەت و بە ماوەیەکى کەم گەشتونەتە شوێنى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکە و توانیویانە سەرجەم دەستەى فڕۆکەکە کە چوار کەس بوون ڕزگار بکەن.
جۆن ڕتشاردسون شوێنى کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەکەى ئاشکرا نەکردووە و ڕەتیکردووەتەوە کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە بە هۆى پێکانییەوە بووبێت و هۆکارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ کێشەى تەکنینکى.