یەکیەتیی ئەورووپا و تورکیا لەسەر پرسی پەنابەران ڕێک کەوتن
جان كلود جانكه‌ر گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاند، توركیا و یەکیەتیی ئەرووپا ڕێکەوتن لەبارەی پرسی پەنابەرانەوە کە تورکیا دەبێ ڕێ لە پەنابەران بگرێت و نەهێڵی ڕوو بکەنە وڵاتانی ئەورووپا.
ئه‌م ئه‌نجامه له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپادا بڕیاری له‌باره‌وه دراوه.
ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌یانه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ڕێگری له لێشاوی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا بكه‌ن.
له‌و پێناوه‌یشدا بڕی 3ملیار یۆرۆیان پێشكه‌شی توركیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له چوونی په‌نابه‌ران بكات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵۆ، ڕایگه‌یاند، ته‌نیا ڕێگه بۆ چاره‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ماهه‌نگیی توركیا و یه‌كیەتیی ئه‌ورووپایه.
په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ڕووسیای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنیه‌وه پرسی په‌نابه‌رانی ئه‌ورووپا بقۆزێته‌وه و دنه‌یان بدات و گومان له‌سه‌ر به‌هاكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا دروست بكات.