لە ئێران شەڕ و تێکهەڵچوونی سەربازی روو دەدات
ئاژانسی ئیسنا لەزاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنیی ئێرانەوە بڵاوی کردووەتەوە، "دوێنێ دووشەممە 2016 – 3 -7 پاش لێكۆلێنەوە و بەدواداچووونی زۆر هیزە ئەمنییەکانی ئێران توانیویانە "گرووپێکی تیرۆریستی" لە خووزستان کە بەتەما بوون تەقینەوە و کاری تێکدەرانە بکەن، لەناو براون."
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەو گرووپە لە شەڕ و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێراندا هەموویان کوژراون.
کەناڵی فەرمیی خەبەری سەر بە ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران ئەو گرووپەی بە ناوی "گرووپی تیرۆریستی" ناوزەد کردووە.
حەفتەی رابردووش وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کرد کە لە رۆژانی هەڵبژاردندا لە دوو سنووری رۆژهەڵات و رۆژئاوای ئێران دوو گرووپی تیرۆرسیتی دەستگیر کراون کە لەلایەن هێزە دەرەکییەکانی دژبەری ئێرانەوە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی ئێران نێردرابوون کە دەستگیر کراون.
دوو پارێزگای خووزستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران و رۆژهەڵات ک دوو نەتەوەی عەرەب و بەلووچ تێیاندا دەژیت، ماوەی زیاتر لە یەک دەیەیە بە بۆنەی هەڵاواردنی سیاسی، مەزهەبی و کۆمەڵایەتییەوە ناڕەزایەتییەکی سیاسی دەستی پێکردووە و چەند حزبێکی سیاسی بە نهێنی دەستیان کردووە بە چالاکی، کە کۆماری ئیسلامی بە تێکدەر و تیرۆریستیان ناو دەبات.
باسنیوز