حه‌سه‌ن تورابی كۆچی دوایی كرد
"حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا تورابی" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ باری ته‌ندروستی تێكچوو، به‌هۆی نه‌خۆشینه‌وه ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی خه‌رتووم كرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشینه‌وه گیانی سپارد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی "حه‌سه‌ن تورابی" به میدیاكانی ڕاگه‌یاند : " سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تورابی له‌ناو نوسینگه‌كه‌یدا كاروباری ڕۆژانه‌ی به‌ڕێده‌كرد، له‌ناكاو كه‌وته سه‌رزه‌وی و بێ هۆش بوو، به‌و هۆیه‌شه‌وه برایه نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆیال كیر له‌ناوه‌ڕاستی خه‌رتووم".
حه‌سه‌ن تورابی"84 ساڵ" یه‌كێك بوو له ڕووخساره هه‌ره ناسراوه‌كانی فیكر وسیاسه‌ت له‌سودان و جیهانی ئیسلامی‌دا. كۆلیژی مافی به‌خه‌رتوم ته‌واو كردووه، دواتر له‌ساڵی 1957 له زانكۆی ئۆكسفۆرد ماسته‌ر و، له‌زانكۆی سۆربۆنیش له‌پاریس دكتۆرای ده‌وڵه‌تی له 1964 به‌ده‌ست هێناوه.
تورابی زۆر به‌باشی به‌زمانه‌كانی: ئینگلیزی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی ئاشنابوو، له‌ساڵی 1969 په‌یوه‌ندی به"ئیخوان موسلیمین"ه‌وه كردووه. دواتر له‌ئیخوان جیابووه‌ته‌وه‌و ڕه‌وتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بووه.
له‌ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر"دا به‌شداری ئه‌نجامدانی كوده‌تا و دروستكردنی حوكمی ئێستای سودانی كردووه.
له1996 كراوه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سودان. له1998 كراوه‌ته ئه‌مینداری كۆنگره‌ی نیشتمانی ده‌سته‌ڵاتدار.
ساڵی 1999 له‌گه‌ڵ عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی ئێستای سودان توشی ناكۆكی ده‌بێت. بۆیه تورابی له‌كاره‌كانی دوورده‌خرێته‌وه، ساڵی 2001 پارتی "كۆنگره‌ی میللی" بۆخۆی داده‌مه‌زرێنێت. له‌سه‌رده‌می "جه‌عفه‌ر نومه‌یری"دا چه‌ندین جار زیندانی كراوه.
سه‌باره‌ت به‌فه‌تواو بیروڕاكانی له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه چه‌ندین ڕه‌خنه‌و گازنده‌ی ئاراسته كراوه.به‌تایبه‌تی له‌بواره‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، وه‌به‌رهێنانی چه‌مكی به‌رژه‌وه‌ندی. به‌كارهێنانی چه‌مكی پێوانه‌ی فراوان. داننانی به جه‌ماوه‌ری بوونی ئیجتیهادی دینیدا.
باس‌نیوز