لە ئیسته‌نبوڵ دوو ئافره‌ت به‌بۆمبی ده‌ستی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پۆلیس
دوو ئافره‌تی نه‌ناسراو به‌بۆمبی ده‌ستی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای پۆلیسی چالاكی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی بایرام پاشا له شاری ئیسته‌نبوڵ و تاوەكو ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانراوه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3-3-2016 كاژێر 11:03 خوله‌ك به‌كاتی هه‌ولێر، دوو ئافره‌تی نه‌ناسراو به به‌كارهێنانی بۆمبی ده‌ستی هێرشیان كرد و سه‌ر ده‌رگای پشته‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی توركیا له گه‌ڕه‌كی غازی له ناوچه‌ی بایرام پاشا له شاری ئیسته‌نبوڵ و پۆلیسه‌كان به‌ته‌قه‌كردنێكی زۆر به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تاوەكو ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانراوه.
له شه‌ڕوپێكدادانێكی خێرادا، دوو ئافره‌ته هێرشبه‌ره‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نزیك له بنكه‌ی پۆلیسی بایرام پاشا گه‌مارۆدراون و پێكدادانه‌كان تاوەكو ئێستاش به‌رده‌وامه و پۆلیسی توركیاش بڕیاری قه‌ده‌خه‌كردنی هاتووچۆیان لە شوێنەکە راگه‌یاند.
رووداو