وڵاتانی كه‌نداو حیزبوڵای لوبنان ده‌خه‌نه لیستی تیرۆره‌وه
ئه‌میندارێتی گیشتی كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو، له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: " هه‌موو گروپ و ده‌سته‌و تاقمێك و سه‌ركرده‌یه‌ك كه‌په‌یوه‌ندییان به‌حیزبوڵاوه هه‌بێت به به‌شێك له‌ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ژمێردرێن".
"عه‌بدولله‌تیف بن ڕاشد ئه‌لزه‌یانی" له‌وباره‌یه‌وه گوتی: " ئه‌و بڕیاره‌ی وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو، له‌به‌رانبه‌ر به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌موو كاره دوژمنكارانه‌دایه كه ئه‌و ڕێكخراوه ئه‌نجامیان ده‌دات بۆ ژێربارخستنی گه‌نجانی كه‌نداو، بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، به‌قاچاخ بردنی چه‌ك و ته‌قینه‌وه، نانه‌وه‌ی ئاشوب، هاندنی ئاژاوه‌و توندوتیژی"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " وڵاتانی كه‌نداو پێیان وایه كرده‌وه‌كانی حیزبوڵا له وڵاتانی كه‌نداودا، هه‌روه‌ها كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی له سوریا و یه‌مه‌ن و عێراقدا، پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌ها و یاسا‌و بنه‌ما مرۆیی و یاساییه‌كاندا. ده‌شبنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه گوتیشی: " وڵاتانی كه‌نداو ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرنه به‌ر بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره، به‌پشت به‌ستن به‌یاساكانی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر".
باس‌نیوز