سەرۆکی یەمەن: ئەگەر سعودیە نەبوایە یەمەن دەبووە بەشێک لە ئێران

سەرۆکی یەمەن: ئەگەر سعودیە نەبوایە یەمەن دەبووە بەشێک لە ئێران
سەرۆک کۆماری یەمەن رایدەگەیەنێت، کە ئەگەر ئۆپەراسیۆنی سعودیە نەبوایە، ئەوا ئێستا وڵاتەکەی دەبووە بەشێک لە خاکی ئێران.



”عەبد رەبە هادی مەنسوڕ“، سەرۆکی یەمەن بە رۆژنامەی (عوکاز)ی راگەیاندووە، کە ئێستا ٪85ـی خاکی یەمەن لەژێر دەستی چەکدارە حوسییەکان و میلیشیاکانی ”عەلی عەبدوللا ساڵح“ی سەرۆکی لەسەرکار لادراوی یەمەن.



عەبد رەبە هادی مەنسوڕ هۆشداریی دەدات لەوەی ئێران دەیەوێ وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ”قوت بدات“ و ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی دەکات، کە چەکی بۆ حوسییەکان دەگواستەوە.



حوسییەکانی یەمەن شیعە مەزهەبن و بە گوتەی حکوومەتی یەمەنی، ”بە هاوکاریی ئێران“ دەستیان بەسەر شاری سەنعای پایتەختدا گرتووە.





باسنیوز
Top