جیهان ئەژی چەتۆ: کلکدارێکی گەورە لە زەوی نزیک دەبێتەوە
سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان رایگەیاند، له5 مانگەدا نه‌یزه‌كێكی گه‌وره و كلكدارێك به ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕن .
ئەژی چەتۆ حەسەن، سەرۆكی رێكخراوی فەلەكناسی كوردستان رایگەیاند، له 5-3-2016 نه‌یزه‌كێكی گه‌وره به ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت و رۆژی 21-3-2016-یش كلكدارێكی گەورە زۆر لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە، بەڵام هیچكام لە بەردە نەیزەكەكە و كلكدارەكە كاریگەری و مەترسییەكیان بۆسەر زەوی نییە و بە چاو نابینرێن."
ئەژی چەتۆ، گوتی:" نه‌یزه‌كێكی گه‌وره "2013 TX68" كه رووبه‌ره‌كه‌ی 30 مه‌تر ده‌بێت، لە رۆژی 5 بۆ8-3-2016 به ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕدەبێت. نەیزەكەكە دوو ساڵ پێش ئێستا له سیستەمی خۆر ده‌ستنیشانكراوه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر زه‌وی دروست ناكات. به‌پێی پێشبینییه‌كانی ئاژانسی ناسای ئه‌مریكی، نه‌یزه‌كه‌كه به دووری 24 هه‌زار كیلۆمه‌تر به ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت."
ئەژی چەتۆ، گوتیشی:"ئەو بەردە نەیزەكە دەچێتە نێو خولگەی مانگە دەستكردەكان، بەڵام هیچ كاریگەری لە مانگە دەستكردەكان و پەیوەندیەكان دروست ناكات".
دامه‌زراوه‌ی "كاتالینا سكای سورفی" كه له‌لایه‌ن ئاژانسی ناساوه كۆمه‌ك ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2013 ئه‌و نه‌یزه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه به ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕی و له‌و کاتەوە تائێستا نه‌بینراوه‌ته‌وه.
rudaw